ناوهڕۆك
ناساندن
کۆنیشانەی داون یان مەنگۆلی (Down syndrome) تێکچوونێکی بۆماوەییە و بەهۆی بارێکی نائاسایی کرداری دابەشبوونی خانە لە کرۆمۆسۆمی ٢١ـدا ڕوودەدات، لە ئەنجامدا کرۆمۆسۆمێکی تەواو یان بەشێکی زیادە لە کرۆمۆسۆمی ٢١ لەبەردەگیرێتەوە و ئەم ماددە بۆماوەییە زیادەیەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەڕووی گەشە و دەرکەوتەی جەستەییەوە جیاواز دەربکەون، حاڵەتەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تری خاوەن سیفەت جیاوازە و هۆکاریشە بۆ بیرکۆڵی و دواکەوتنی گەشە، هەروەها هۆکاری سەرەکی کێشەی فێربوونە لە منداڵاندا و باوترین تێکچوونی کرۆمۆسۆمی بۆماوەییە، بەهەمان شێوە هۆکاری تێکچوونی دڵ و ڕێڕەوی هەرسیشە. نەخۆشییەکی بۆماوەییە بە بوونی کرۆمۆسۆمێکی زیاتر لە ئاسایی خۆی کە ٤٦ کرۆمۆسۆمە، بوونی ئەودانەیە زیادەیە وائەکات گەشەی مێشک و جەستەیان بەجیاوازتر گەشە بکا.
نیشانەکانی
- ملی کورت
 - ناڕێکی لە گوێ
 - دەست و قاچی بچووک
 - دەم وچاوێکی خڕ و ناوەندی لووتیان پانە
 - زمان هاتنەدەرەوە لە دەم
 - توانای وەچەخستنەوەیان نییە
 - توانای تێگەیشتیان لاوازە
 - خەتی لەپی دەستیان تاکە یەک خەتە
 - بوونی نەخۆشی دڵ و کۆئەندامی هەرس هەر لە لەدایکبوونەوە
 - تێکچوونی بینین
 
هۆکار
- ئەو ئافرەتانەی کە بە تەمەنی ٣٥ ساڵی بەرەو سەرەوە دووگیان دەبن.
 - بۆماوەیی لە هەر ٨٠٠ منداڵێک ئەگەری هەیە منداڵێک تووشی داون بێت.
 
دەستنیشانکردن
دەستنیشانکردنی لە رێگای سۆنەر و وەرگرتنی پارچەی وێڵاش و ئاوی دەوروبەری منداڵە، ئەم ڕێگایانە %١٠٠ نەخۆشییەکە دیاری ناکەن.
چارەسەر
تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی ئەم حاڵەتە نییە تەنیا ئەوەیە لە ناوەندە تایبەتەکانی ڕاهێنان، ڕاهێنانیان پێبکرێ بۆ بەهێزکردن و چارەسەری توانای تێگەیشتنیان و ئەو گرفتانەی دێتە ڕێیان.